ڤایبەر ئەم شتە قەدەغە دەکات

تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤایبەر تایبەت بە پەیوەندی ڤیدیۆی و وێنە، بڕیاریداوە ناردنی وێنە و ڤیدیۆی رووت قەدەغە بکات، ھیچ بەکارھێنەرێك نەتوانێت ئاڵوگۆڕی وێنە و ڤیدیۆی رووت بکات.

ماتان کۆفمان، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی بەرھەمەکانی ڤایبەر، بە ماڵپەری فیجی سەنی راگەیاندووە”ئاگادارین زۆرێک لە بەکارھێنەران وێنە و ڤیدیۆی رووتیان ئاڵوگۆڕ کردووە، و کار لەسەر راگرتبی دەکەین و قەدەغەی دەکەین لای بەکارھێنەرەکانمان”.

ھەروەھا باسی لەوەشکردووە”دوای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، ھەر بەکارھێنەرێکی ڤایبەر وێنە و ڤیدیۆی رووت بۆ کەسی بەرامبەر بنێرێت، وێنە و ڤیدیۆکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەسڕدرێتەوە و بڵۆک دەکرێت، ئەگەری ھەیە ھەژمارەکەشی لە ڤایبەردا بڵۆک بکرێت”.

Back to top button