كەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 43 و سلێمانی و دھۆك 41 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 46 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما بە بەرز دەمێنێتەوە.

Back to top button