كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر: به‌ خه‌مباریه‌كی زۆره‌وه‌ یادی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفالی رژێمی سه‌دام ده‌كه‌ینه‌وه‌

كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، به‌ خه‌مباریه‌كی زۆره‌وه‌ یادی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفالی رژێمی سه‌دام ده‌كه‌ینه‌وه‌ ‌له‌ دژی خه‌ڵكی بێ تاوانی بارزانی له‌ ساڵی ١٩٨٣ كه‌ بووه‌ ھۆی كوشتنی ھه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی كورد .

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: به‌ خه‌مباریه‌كی زۆره‌وه‌ یادی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفالی رژێمی سه‌دام ده‌كه‌ینه‌وه‌ ‌له‌ دژی خه‌ڵكی بێ تاوانی بارزانی له‌ ساڵی ١٩٨٣ كه‌ بووه‌ ھۆی كوشتنی ھه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی كورد . هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه‌ بۆ ھه‌موو گه‌لی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌م جۆره‌ و دڵنیایدان به‌ داھاتوویه‌كی ئارام و دیموكراتی و گه‌شه‌سه‌ندوو بۆ عێراق .

له‌ 31ی ته‌مووزی 1983 و له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ رژیمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌شت هه‌زار كه‌سی له‌ بارزانیه‌كان ده‌ستگیر كردو سه‌رنگوومی كردن كه‌ هه‌موویان پیاو و گه‌نج بوون.

666

Back to top button