مستەفا چاوڕەش پۆستێکی باڵای پێ درا .. مەحموود سەنگاوی لە هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە شکستی هێنا

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بە فەرمانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی کرا بە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ٧٠.

بە نووسراوی ژمارە 954 لە 27-7-2019 کە واژۆی کۆسرەت ڕەسوڵی لەسەرە، لە شوێنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی پێشووی ئەو هێزە، مستەفا چاوڕەش بووە بە فەرماندەی هێزەکانی 70. ئەم فەرمانەش دوای ئەوە هات کە شێخ جەعفەر بە فەرمی بووە بەربژێری یەکێتی بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، فەرمانی دەستنیشانكردنم وەك فەرماندەی یەكەی ھێزەكانی 70 ـی هێزی پێشمەرگە دەرچووە، بەڵام چاوەڕێی دەستبەكاربوونی جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی پێشووی ھێزەكە وەك جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەم و دواتر لە پۆستە نوێیەكەدا دەستبەكار دەبم.

دوای دەستنیشانكردنی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم، ھەر یەكە لە مستەفا چاوەڕەش ئەندامی سەركردایەتی و مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دیارترین كاندیدن بوون بۆ ئەو پۆستە، بەڵام دواجار لە بەرژەوەندی مستەفا چاوەڕەش یەکلا کرایەوە و مەحموود سەنگاوی دوورخرایه‌وه‌.

H.J

Back to top button