نووسەرێکی بەناوبانگی تورك : ئەوەی ئەردۆگان ئێمڕۆ دەیکات سەدام حسێن کردوویەتی

ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی کوردی بەناوبانگی تورکیا ئەو قەیرانەی کە تورکیا پێدا تێپەر دەبی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری بە گەورەی ناوزەردکرد و ئاماژەی دا کە نڕخی کەل و پەلی خۆراکی بنەڕەتی زۆر بەرز بویتەوە و فەرمانبەران ناتوانن بە مووچەی مانگانەیان قووتی ڕۆژانەیان دابین بکەن جگە لەو کەسانەی لە کارەکانیان دەرکراون لە ساڵی 2016 وە لە سایەی دەسەڵاتی ئەردۆگان”.

ڕۆژنامەنووس فەهیم ئیشك گوتی بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری ڕێژەی خۆکوشتن بەرزبویتەوە و بە دەستکاری یاساکانی ووڵات دیموکراسی لە تورکیا کۆتایی پێ هات و دەسەڵات تەنها لای خۆیەتی و هیچ پەرلەمانتارێك ناتوانیت ڕوبەڕوی بڕیارەکانی بوەستێتەوە و ئەوەی ئێستا ئەردۆگان دەیکات لە عێراق بوونی هەبوو لە کاتی دەسەڵاتی سەدام حسێن و لە سـوریاش بەدرێژایی ساڵانی دەسەڵاتی حیزبی بەعس”.

Back to top button