نەتەوە یەکگرووەکان بڕیاری ترامپ دەربارەی جێ بەجێکردنی سزای لەسێدارەدان شەرمەزارکرد

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ ئەمڕۆ سێ شەممە گوتی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بۆ گەڕانەوە و کارکردن بە سزای سێدارە هاودژە لەگەڵ بۆچوونی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتن و قەدەغەکردنی”.

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو دەستیکردووە بە سیاسەتێك کە نزیکەی 20 ساڵە وەستاوە بۆ ئەوەی ڕێگا بە حکومەتی ئیتیحادی بدات سزای سێدارە بەکار بهێنیت و هـەر زوو بڕیارێکی دا بۆ دیاری کردنی کاتێك بە مەبەستی لە سێدارەدانی پێنج تاوانبار لە زیندانەکانی ئیتیحادی”.

ڕۆبرت کلۆفێل وتەبێژی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی ڕاپۆرتمان لەبەر دەستە لە ئەمریکاوە و لە ڕێگای بەکارهێنانی DNA ئاشکرابووە کە کەسانی بێ تاوان لە سێدارە دراون و لەلای خۆیەوە دۆناڵد ترامپ داوای زیادکردنی بەکارهێنانی سزای سێدارەی کردووە بۆ ئەو کەسانەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەکەن و ئەوانەی تەقەی بە شێوەی کۆمەڵ دەکەن و ئەم داوایەش وای کردووە وەزارەتی دادی ئەمریکا چوارچێوەیەکی بۆ دابنێت بۆ جێ بەجێکردنی”.

Back to top button