ئایا بنێشت قووتدان مەترسی هەیە؟

خواكوڕك
 
مەبەست لێرەدا تەنھا پیكھاتەی ئەو بنێشتانە دەگرێتەوە كە بایلوژی ئۆرگانی نین وەكوو بنێشتی كوردی و بنیشتە جۆربەجۆرەكان كە لە ڕەگ و دار و پێكھاتە گیاییەكانی تر دروست دەبن .
 
منداڵانی بچوک بنێشتیان لێ قەدەغە دەکرێت لە لایەن باوكان ودایكانەوە،چۆنکە پێیانوایە ئەگەر قووتی بدەن کێشەی تەندروستییان بۆ دروست دەبێت،بە قورگیانەوە دەنووسێت ،بۆریێەكانی ھەناسە دەگرێت ، یاخود ناو ڕێخۆڵەکانیان گیردەخوات. كۆمەلێك زانیاری نادروست و سەیر! تا چەند ئەو بۆچوونە ڕاستە؟
 
بنێشت مەترسیەکی کەمی هەیە یاخود ھیچ ترسێكی نییە بۆ سەر کۆئەندامی هەرس، یان ھوكاری دروستكردنی كێشەیەكی ھەناوی مەترسیدار بێت ،ئەم بابەتە لە لایەن خەڵكییەوە جێگەی باس و پرسیارە بەڵام تاكو ئیستا لە كۆمەڵگەكان ھوشیاری تەواو و دروستی لە سەر نیە .
 
بنێشت لە بنەڕەتدا پێكدیێت لە جۆرە (چەسپ/لاستیک ) تام و بۆن و ڕەنگ، گەدە دەتوانێت بە تام و ڕەنگ و شەكرەكەی وەریگرێت و هەزمی بکات بەڵام بەو ترشییە زۆر بە هێزە و بە ڕێگەی ئەنزیمەکانیشی ناتوانێت ئەو لاستیکە كە یاخود چەسپەكە هەرس و هەزم بکات.چۆنکە پێكھاتەی لاستیکەکە نەرمە و کاراکتەری شێلانی هەیە،دەتوانێت بێ کێشەی گەورە گەدە بەجێ بهێڵێت و بە ڕێگەی ڕیخۆڵەکانیەوە بڕواتە دەرەوە بۆ ناو ئورگانی كۆم و پاشان تەوالێت.
 
تەنیا لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا مەترسیدارە،کاتێک کە کەسێک گرێی لە ناو قوڕگیدا هەبێت یاخود بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کرۆنیان هەیە(Crohn) کە نەخۆشییەكی ڕیخۆڵەیە کە (ڕیخۆڵە گیران) یان تەنگی زۆریان لە ڕیخۆڵەیان داهەیە.
 
تێپەڕینی بە ئەسپایی/لەسەرخۆ لە گەدەدا
بنێشت بەراورد بە خۆراکی تر زۆر بە ئەسپایی و لەسەرخۆتر گەدە بەجێ دەهێڵێت،ئەگەری ئەوەی کە بە دیواری گەدەوە بنووسێت کەمە مەحالە رووبدات ،چۆنکە دیواری گەدە بەردەوام پێکهاتەی لینجاوی پێوەیە جۆرە خلێسكیەكی ھەمیشەیی ھەیە .
 
گیرانی ڕیخۆڵەکان
بە گوێرەی توێژینەوە و لیتراتورەکانی پزیشکی دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کە ڕاددەیەکی زۆر بنێشت قووت ئەدەن ڕۆژانە لەوانەیە توووشی گیرانی ڕیخۆڵەکان بن بە تایبەتی ئەگەر بێتوو لە جێگەی میوە و خۆراکی تر بێت کە هەرس و هەزمی گرانە.
 
منداڵانی بچوک لەوە تێناگەن.ئینجا ئەوان لەو تەمەنەدا مەیلیان هەیە هەموو شتێکی کە دیتیان بیخەنە ناو دەمیان،وەکو بنێشت،بەرد،پارەی ئاسن و هەر شتێک کە بە چاو بیبینن.ئینجا باشتروایە کە بە خێوكەرانیان باش چاودێری بکەن و جارێ تا گەورەتر دەبن بیانپارێزن لە قوتدانی بنێشت و شتەکانی تر.
 
وەرگێڕدراوە
 
‏dokterdokter.nl
Back to top button