پەرە ئەستاندنی گرژییەکان ئێران لە گەڵ بەریتانیا و ئەمریکا هەناردەی نەوتی ئێرانی دابەزاندووە
ئامارە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ڕابردوودا گەیشتۆتە ١٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا .
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە ، بە پێی سەرچاوەکانی زانیاری بڵاو کراوە لە لایەن ناوەندەکانی پیشەیی نەوتی نەپاڵێوراو ی جیهان هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی ژووییە نزیک بە ١٠٠ هەزار بەرمیل بووە ، ئەو ئامارە جیاوازیەکی ئەوتۆی لە گەڵ ناوەندی ئاماری ئایکۆن نییە کە ناوەندێکی مالی و کاڵای جیهانییە .