بەریتانیا بە لادانی رووسیا ، پلەی دووهەمی لە هەناردەکردنی چەک و چۆڵ  بۆخۆی تۆمار کرد

 

 

 

 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ چواردە ملیارد پۆند چەک و چۆڵی فرۆشتووە .

 

ئەو ڕێژە فرۆشتنە لە مێژووی بەریتانیادا واتە شکاندنی پێوەرە ئاماریەکان .رۆژنامەی گاردییەن بە پشت بەستن بە بەڵگەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەنووسێت ، وڵاتی پاشایەتی بەریتانی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٤ لە دووای ئەمریکا دوومین وڵاتی هەناردەکردنی چەکی گەورەی جیهان بوو ، لە دووای بەریتانیاش وڵاتانی رووسیا و فەڕەنسا پلەی دووەم و سێهەمیان لە دەست دابوو.

 

 

داخوازی بەربڵاو بۆ کڕینی فڕۆکەشەرکەرەکانی ( تایفوون ) بە بڕی ٥ ملیاراد پۆند و مووشەکە لەیزەریەکان کۆنتڕۆل هۆکاری سەرەکی بوون بۆ بەرز بوونەوەی پلەی بەریتانیا .

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ، قەتەر ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، سعوودیا و چەند وڵاتێکی تری رۆژهەڵاتی ناوەراستی کڕیاری ٨٠ لە سەتی چەک و چۆڵی بەریتانیا بوون .

بە پێی ئامارە نوێیەکان ، فرۆشتنی چەک و چۆڵی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٨ بەرزترین پلەی لەدووای ساڵی ١٩٨٣ وە تۆمار کردووە

 

Back to top button