کۆبوونەوەی سەربازی بەریتانیا و ئەمریکا لە بەحرێن سەبارەت بە کێشەکانی گەرووی هورمز

 

 

 

بە ریتانیا داوای لە نوێنەرانی سەربازی ، ئەمریکا ، فەڕەنسا و چەند وڵاتێکی ئەورووپایی کردووە لە سەر چۆنیەتی پاراستنی کەشتیەکانیان لە گەرووی هورمز لە بەحرێن کۆببنەوە ، ئەم کۆبوونەوە ئەمڕۆ چووارشەممە بەرێوە دەچێت .

 

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئاڵمانیا ، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا  ڕایگەیاندوو ئەم کۆبوونەوە بە شێوەی داخراو بەرێوەدەچێت و ئەنجامەکەی بە ڕاگەیاندن ناکرێت .

 

رۆژنامەی بەریتانی گاردییەن لەمبارەوە دەنووسێت بەریتانیا هیواخوازە ببێتە پردی نێوان ئەورووپا و ئەمریکا ، بە تایبەت ئاڵمانیا چوونکە جێگیر بوونی هێزی دەریایی ئاڵمانیا لە گەرووی هورمز گرینگی تایبەتی هەیە .

Back to top button