ئێران ٤ سفری دراوەکەی لادەبات و تمەن جێگرەوەی ڕیاڵ دەبێت

 

حکومەتی ئێران ڕایگەیاند ڕەزامەندی لەسەر بڕیاری لادانی ٤ سفر لە سەر  دراوە ڕووخاوەکەی نیشان داوە و گۆڕینی ڕیال بە تمەن ،  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا عـەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە گوتی ئارمانج لەم گۆڕانکاریە پارێزگاریە لە ناوبانگی دراوە نیشتیمانیەکەمان لە بەرامبەر دراوی وڵاتانی دیکە و ئاسانکاریە بۆ مامەڵە پێکردنی نێوان خەڵك

 

هەروەها گوتی لابردنی چوار سفرەکە یارمەتیدەر دەبێت  بۆ پاشەکەوتی پەرەکاغەز و ئەم پڕۆژەیە دەنێردرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و هەر 10 هەزار ڕیال دەبێتە یەك تمەن   و مامەڵەی ڕیال تەنها نێوان بانکەکان دەبێت

Back to top button