رێوڕەسمی ساڵرۆژی جینۆسایدی بارزانییەکان ، زامەکانی بیر هێنایەوە
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان رێوڕەسمی یادی ٣٦ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان بەرێوە چوو .
نەوزاد هادی پاریزگاری هەولێر وەک دەستپێکی مەراسیمەکە وێڕای بەخێر هێنانی میوانەکان ئاستەنگ و نەهامەتیەکانی سەردەمانی بەعسی دەرحەق بە ئەنفالکراوان خستە ڕوو .
دوواتر لە مەراسیمێکی دیپلۆماتیدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تاجە گوڵینەی رێزیان لە سەر گڵکۆی غەدەر لێکراوی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا .
٣١ی تەمووزی ١٩٨٣ ساڵی ڕەشی شاڵاوی ڕەشبگیری بەعس بوو بۆ لە ناو بردنی بارزانیەکان ، کە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بەربڵاوە بەداخەوە هەشت هەزار گەنج و لاوی بارزانی لە کۆمەڵگەکانی قوشتەپەو بەحرکە، هەریر و سۆران ڕەوانەی بیابانەکانی باشووری عێراق کران و خرانە ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە