سەرۆکی هەرێمی کوردستان : چاوەڕێی ڕێگەی بیابانەکانی سەماوەین
لە وتاری ئەمڕۆیدا ، و لە یادی ماتەمینی ٣٦ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکاندا ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گووتی یادی ئەمساڵ برینێکی تازەی هاتەوە سەر ، چوونکە لە چاومان لە ڕێگەی گەڕانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوەکانی بیابانی سەماوەیە .
نێچیروان بارزانی ئاشکرای دەکات لە ٨ هەزار ئەنفالکراوی بارزانییەکان ٥٩٦ رووفات هاتوونەتەوە باوەشی نشتیمان و بە خاک سپێردراونەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەدا بە کەسەرێکی زۆرەوە گووتی خەمی ئەمساڵ هەژانێکی زیاتری پێوەیە چوونکە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوەدا مناڵ بە سینگی دایکەیەوە فیشەک باران کراوە و ئافرەتی تێدابووە ٥ منداڵی بەتەنیشتەوە کوژراوون واتە جارێکی تریش زیندەبەچاڵکردنی ١٨٢ هەزار مناڵ و ژن و لاوی کوردمان بە چاو بینیەوە .
بە پێی ئامارەکان لە کۆی رووفاتی ٢٦٧٢ شەهید لە ئەنفالکراوەکان ٥٩٦ رووفاتیان لە بارزانییەکان بوون ئەوە لە کاتێکدایە کە تەنیا بارزانییەکان ٨ هەزاریان لێ ئەنفال کراوە