دەیان گۆڕی بەکەۆمەڵی تری کوردان لە بیابانەکانی سەماوەن
پارێزگاری موسەننا لە دووای ئەوەی داوای لێبوردنی کرد لە سەر ڕەفتاری ئەفسەرێکی عێراقی بە ئاڵای کوردستان ، ئەمڕۆش جوامێرانە باسی لەو تاوانانەکرد کە لە کورد کراوە ، ئاشکراشی کرد تا ئێستاش دەیان کۆڕی کۆمەڵکوژی کوردانی ئەنفال لە بیانەکانی سەماوە هەن و دەبێت ڕووفاتەکانیان بگەڕێندرێتەوە کوردستان .
هەر بۆیەش داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەردەوام بن و بە هاوبەشی و هەماهەنگی لە گەڵ ئەوان تا هەڵدانەوەی هەموو گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کورد .
ئەحمەد مەنفی پاریزگاری موسەننا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی : پەیامێکم بۆ برا کوردەکانم هەیە ، خوای مەزن نە هامەتیەکانتان بە پاداشتەوە بداتەوە ، پێویستە لە سەر هەموومان ئەو خوێنە بە ناحەق ڕژاوانە لە بیر نەکەیین و بە ناو هێنانی ئەنفال و کۆڕەبەکۆمەڵەکان ببینە هاو سۆز و پشتیوانی یەکتر .
لە کۆتاییدا و وەک پەیامی دووەم گووتی : لێرە تەنیا گۆڕێک نییە و بەدەیان گۆڕی تر بوونیان هەیە و لە دەشتاییەکانی سەماوە بێناز کەوتوونەوە و هەموویان لە برایانی کوردن ، بۆیەش داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم هاوکارمان بن هەموو گۆڕەکان هەڵدەینەوە لە پێناو خزمەتکردنی کەس و کاری ئەنفالکراوان