كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە لیڤەرپوڵ نێیمار دەگەڕێنێتەوە بارسێلۆنا

بە پێی زانیاری رۆژنامەكانی ئیسپانیا، پەیوەندیكردنی نێیماری بەرازیلی و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان بەیانەی بارسێلۆنا گەشەی زۆری كردووەو لەبازاڕی هاوینەدا جارێكی تر دەگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی”.

رۆژنامەی ( مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە:” رۆژی 16ی مانگی 8 رابیتەی یانەكانی ئەوروپا لەشاری لیڤەرپوڵ كۆدەبنەوە ، لەوێ هەریەك لە “بارتۆمیۆی سەرۆكی بارسا” و “خلێفی سەرۆكی پاریس” روبەڕوو یەكدەبینن و داهاتووی نێیمار یەكلایی دەكەنەوە”.

بازاڕی هاوینە یاریزانان لە ئیسپانیا و فەرەنسا, دوو هەفتە دوای خولی ئینگلتەرا دادەخرێت و ئەوەش كارئاسانی زیاتردەكات بۆ نیمۆ بەخەونەكەی بگات و، درێسی بارسا بپۆشێتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی پاریس نرخی ئەو ئەستێرەیەی بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ كەمكردەوە”.

Back to top button