سەرۆك بارزانی لە چێشتخانەیەکی ئەڵمانیا داوا لە کرێکارێکی کوردی ئێزدی دەکا لەگەڵی دابنیشێت
سەرۆك بارزانی لە یەکێك لە چێشتخانەیەکی شاری میونیخی ئەڵمانیا، پاش ئەوەی دەزانێت کرێکارێکی کوردی ئێزدی کار دەکات، بانگی دەکات و گوێ لە بارودۆخی دەگرێت.
حەسەن رەشید، چالاکوانی کوردی ئێزدی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووك)، وێنەیەك و کورتە نووسینێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، لەم ڕۆژانەی دواییدا سەرۆك مەسعود بارزانی چووەتە یەکێك لە چێشتخانەکانی شاری میونیخ لە ئەڵمانیا.
سەرۆك بارزانی کاتێك زانیویەتی کە لەنێو تیمی کرێکارانی چێشتخانەکە، کرێکارێکی کوردی ئێزدی هەیە، داوا دەکات بانگی بکەن تاوەکوو لەگەڵی دابنیشێت.
سەرۆك بارزانی گوێی لە کرێکارەکە و بارودۆخ و مەینەتییەکانی کوردانی ئێزدی و دۆخی گەنجانی کورد لە تاراوگە و ئاوارەیی گرتووە.
ئەو چالاکوانە کوردە ئێزدییە لەبارەی ئەم هەڵوێستەی سەرۆك بارزانی نووسیویەتی: “ئەمە سیفەتی سادەیی و ڕۆحی سەرکردایەتی و ڕۆحی خۆشەویستیی راستەقینەیە لەنێوان سەرۆك و گەلەکەی”.