پارتی: له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له گه‌رمیان هۆشداری ده‌دات
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی باس له‌وه ده‌كات کە له ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم داعش چالاكیی هه‌یه و ده‌ستی به جووڵه كردووه، ئه‌مه‌ش وا دەکات کە جووڵه‌ی داعش به هه‌ند وه‌ربگرێت.
ئه‌کره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی رایگه‌یاند، شه‌وی رابروو داعش هێرشی کرده سه‌ر کوڵه‌جۆ که ده‌که‌وێته نێوان که‌لار و جه‌له‌ولا، سه‌ره‌تای هێرشه‌که به هاوه‌ن و مووشه‌ک بووه و دواتر شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه رووی دا كه له ئه‌نجامدا شه‌هید هه‌بووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، داعش به‌شێوه‌یه‌کی چالاک له زنجیره چیای حه‌مرین و له دووز و خورماتوو و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په ده‌ستی به جووڵه‌ی سه‌ربازی کردووه، بۆیه پێویسته زیاتر ئاگادار بن و مه‌ترسیی داعش له‌به‌رچاو بگرن، چونکه به‌دوای ده‌رفه‌تێکدا ده‌گه‌ڕێن بۆ هێرش له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ساڵح ده‌شڵێت: داعش له زۆر شوێن به مونه‌زه‌می خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام جموجووڵ و چالاكییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له خورماتوو كوشتن و ڕفاندن بووه‌ته ئامانجیان و جمومووڵیان زۆر بووه.