ئاماری رزگارکراوان و قوربانیانی ئێزدی دەستی داعش ئاشکرا دەکرێت

 

 

دوو هەزار و ٩٠٨کەسی ئێزدی تا ئێستا ڕزگار نەکراون

ئەو ئامارەی کە دەیبینن لە لایەن نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئامارێكی نوێی قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی ئاماره‌كه‌:

 

– ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له‌ عێراق، 550 هه‌زار كه‌سه‌.

 

– ژماره‌ی ئاواره‌كان به‌ هۆی په‌لاماری داعشه‌وه‌: 360 هه‌زار كه‌س.

 

– ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال: یه‌ك هه‌زار و 293 شه‌هید.

 

– ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك: 2 هه‌زار و 745 منداڵ.

 

– ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوون: 80 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵن.

 

– ژماره‌ی مه‌زارگه‌ و شوێنه‌ ئاینییه‌كان كه‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌: 68 مه‌زارگه‌.

 

– ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌ویان كردووه‌: زیاتر به‌ 100 هه‌زار كه‌س مه‌زنده‌ ده‌كرێن.

 

– ژماره‌ی رفێندراوه‌كان: 6 هه‌زار و 417 كه‌س. ره‌گه‌زی مێ: 3 هه‌زار و 548  و ره‌گه‌زی نێر: 2 هه‌زار و 869 كه‌س.

 

– ژماره‌ی رزگاربووان له‌ ده‌ستی داعش به‌م جۆره‌یه‌:

 

كۆی گشتی: 3 هه‌زار و 509 كه‌س.

 

له‌و ژماره‌یه‌ش: یه‌ك هه‌زار و 192 كه‌سیان ئافره‌ت و 337 كه‌سیان پیاون.

 

كچانی منداڵ: هه‌زار و 33 منداڵ.

 

كوڕی منداڵ: 947 منداڵ.

 

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌: 2 هه‌زار و 908 كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 323یان ئافره‌ت و هه‌زار و 585 كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن.

Back to top button