حەمزە بن لادەن کوژراوە

 

دوو ئاژانسی ڕاگەیاندنی ئەمریکی لە زمان بەرپرسانی فەرمی ئەو وڵاتەوە ڕایانگەیاند حەمزە بن لادەن ، کوڕی ئوسامە بن لادەن کوژراوە

کەناڵی ئێن بی سی نیوز لە ڕاپۆرتێکدا  دەڵێت :   بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا ئێستا وەردەکاری و زانیاری تایبەتیان وەک چۆنیەتی و شوێنی کوشتنەکەی ئاشکرا نەکردووە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە نیۆیۆرک تایمز لە زمان بەرپرسانی ئەمریکیەوە بڵاوی کردۆتەوە کە هێزەکانیان چ کاریگەریەکیان لە سەر کوشتنی جێنشینی دامەزرێنەری ئەلقاعیدە بووە .

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، سەرەڕای ئەوەی لەم بارەوە پرسیاری لێ کرا بەڵام گووتی لەم بارە هیچ شتێک  باس ناکەم

Back to top button