روحانی : کرداری ئەمریکا مناڵانەیە و لە وتووێژی زەریف دەترسن
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئەوەی گووتی گەمارۆدانی وەزیری دەرەوەی ئێران کارێکی مناڵانەیە پێشی وایە ئەمریکا لە دانووستانەکاندا لە محەممەد جەواد زەریف دەترسن و ناتوانن لە وتوێژدا مەحکومی بکەن .
بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئێران حەسەن روحانی رۆژی پێنج شەممە لە کاتی وتارداندا لە شاری تەبرێز گووتی دوژمنان لە دووای ئەوەی بە خەیاڵی خۆیان گوشارێکی زۆریان خستۆتە سەر ئێران ، بەڵام هێندە لاواز و زەبوون وەک مناڵ سیاسەت دەکەن .
روحانی هەروەها گوتوویەتی : ئەوان باس لە دانووستان دەکەن و هاوکاتیش وەزیری دەرەوەی ئێمە گەمارۆ دەدەن ، هەرچەند پێش ئەوەی زۆر هەڵەی گەورەو غەڵەتیان کردووەو ڕێبەری ئێرانیان گەمارۆ داوە .