باڵیۆزی ئەمریکا لە بەرلین : ئاڵمان ئەرکی خۆیەتی و پێویستە لە هاوپەیمانی گەرووی هورمز بەشدار بێت

 

 

 

 

ریچارد گەرنل ، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەرلین ڕایگەیاند جێگیر کردنی هێزەکانی دەریایی ئاڵمانیا لە گەروی هورمز وەک بەشێک لە هێزی هاوپەیمانی بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەشتیە نەوت هەلگرەکان ئەرکی خۆیەتی و دەبێت بەشدار بێت .

 

ریچارد لە وتووێژێکدا لە گەڵ رۆژنامەی ( ئاکسبۆرد ئاڵگمانیە ) ڕەخنەی لە سیاسەتی ئاڵمانیا لەم بارەوە گرت و گووتی ترەمپ لە سیاسەتی ئەڵمانیا لە نیوان ئەمریکا و ئێراندا نیگەرانە بۆیەش داوای لە ئاڵمانیا کردووە ئەرکی خۆی بە درووستی جێبەجێ بکات

Back to top button