وەزیری دەرەوەی بەریتانیا : ئێمە بەڵێنی ئاڵ و گۆڕی کەشتیەکانمان بە ئێران نەداوە

 

 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕەتی دەکاتەوە بڕیارێک درابێت بۆئەوەی لە جێگەی ئازاد کردنی  کەشتیەکەی بەریتانیا کە سوپای پاسداران داگیری کردووە ، ئەوانیش  کەشتیە ئێرانیە دەستبەسەرکراوەکەی ( جەبەل تارق ) ئازاد بکەن .

 

بە پێی هەواڵی رۆیتەرز ، دومینیک راب لە سەفەرێکدا بۆ بانکۆک گووتی دەستبەسەرکردنی نەوت هەڵگری بەریتانی بە دستی هێزەکانی ئێرانی نایاساییە و پێویستە ئەو کێشە لە ڕێگەی دەسەڵاتی یاسای نێودەوڵەتیەوە چارەسەر بکرێت

Back to top button