به‌ڤیدۆ و وێنه‌: ببینه‌ چۆن شه‌قامه‌كانی حه‌له‌ب پڕبووه‌ له‌ لاشه‌ی مرۆڤ

خواكوڕك

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 30/11/2016 راگه‌یاندنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دیمه‌نی دوای مووشه‌ك بارانكردنی شه‌قامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی سوریا و روسیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 45 كوژراو له‌ ئافره‌ت و منداڵ و پیر و گه‌نجی لێكه‌وته‌وه‌.

fdaca791-4dbb-4834-a1e5-88c53f9c2990

وێنه‌ و ڤیدیۆكان دیمه‌نی بێ به‌زه‌ییانه‌ی جه‌نگ له‌ شاره‌كه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چۆن بێ ره‌چاوكردنی یاساكانی جه‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كیشه‌ له‌سه‌ر بۆردومانی خه‌ڵكی سیڤیل له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی روسیا و سوریا.

59470731-cd27-4c3f-aa50-ea2ab1f99498

ستیفن ئۆبرایەن جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌ڵێت، “هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆندا گیریانخواردووە. کاتێک هەوڵدەدەن لەدەست جەنگ هەڵبێن لەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە ڕێگریان لێدەکرێت، ئه‌وكاته‌ی له‌ماڵه‌وه‌ش ده‌مێننه‌وه‌ فرۆكه‌كانی سوریا بۆردومانیان ده‌كات”.

2e6bb055-8716-40e7-abdf-688a3b723d4a

ئۆبراین ده‌شڵێت، “” با لەبەر خاتری مرۆڤایه‌تی و بۆ پاراستنی گیانی کەسانی مەدەنی هەموو هەوڵێکی خۆمان بدەین و گەمارۆ لەسەر ڕۆژهەڵاتی حەلەب لابەرین”.

df0ed76d-bd23-43fa-a853-25d9c42b7a02

له‌وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌شدا ڤیتالی چەرکین باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ڕوسیای ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند “داوای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سوریا تەکتیکێکی بێمانایە”.

Back to top button