واپێدەچێت ئەمریکا بە شوێن بەهانەوە بێت بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لە کەنداوی عەرەبی
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت: ئێمە وامان لێک داوەتەوە ئەمریکا بە هەموو شێووەیەک بە شوێن بەهانەوەیە بۆ ئەوەی لە کەنداوی عەرەبیدا جەنگ بێتە ئاراوە .
بە پێی هەواڵی رۆیتەرز ، ماریا زاخاروا وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مەسکۆ گوتویەتی ئەو تەنگەژانەی لە کەنداوی عەرەبیدا ڕوویان داوە بەرەوە دیاردەیەکی مەترسیدار دەچن و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی بەربڵاو لە ئارادایە .
لە درێژەدا گوتوویەتی رووسیا وای بۆ دەچێت واشنتۆن بە نیازە بە پەرەپێدانی شەری چەلەحانێ لە دژی ئێران بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی کە هەڵگیرسانی جەنگە بەردەوام بێت