سوپای زێڕین دەچنە ناوچە تازە رزگارکراوەکانی موسڵەوە
خواكوڕك
فەرماندە كوردەكانی یەكەی دژە تیروری سوپای عێراق شەری دەستەو یەخەی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” (داعش) دەکەن لە قوڵایی خۆرهەڵاتی موسڵدا و بەرەو خۆرهەڵاتی دیجلە دەچن کە شارەکە دابەشدەکات بە دوو ناوچەی جوگرافیەوە. موسڵ دواهەمین بنکەی سەرەکی داعشە لە عێراقدا.
زیاد لە شەش هەفتە دوای هێرشەکە، سوپای زێڕین و یەكەكانی دژە تیرور و ئۆپەراسێونە تایبەتەكان كە پێكھاتەیەكی تێكەڵاوی خەڵكی عێراقی تیدایە لە رووی نەژادییەوە و سەركردە و فەرماندە كوردەكانی ڕۆڵی كارایان تێدا هەیە، ناوچەیەكی زوریان رزگاركردوە لە نێویاندا گەڕەکەکانی تەحریر، عەدل، ئەمین و موحاریبین لە قەراغی خۆرهەڵاتی شارەکە.
خەڵکی ناوچەکە پێشوازی لە هێزەكانی عێراق دەكەن و بە ئامێزی کراوەوە و هوتافکێشانەوە بەروویان دەچن،لەگەڵ تەواوبوونی زیاتر لە دوو ساڵ لە فەرمانڕەوایی ستەمکارانەی داعش دا خەڵكی مووسڵ دڵخۆشن بە پێشرەویەكانی هێزەكانی عێراق لەو شارەدا.
جینڕاڵ( فازڵ بەرواری) ڕای گەیاند خەڵك ھاوكارمانن ، شانەی نووستوو و سەرچاوەی زانیاری باشمان ھەیە ، كورد و عەرەب و شەبەكەكان ھاوكارو و ھەماھەنگن.
هەروەها دەشلێت، زۆر کەس خۆبەختانە هاوکاریی هێزەکانی عێراق دەکەن، زانیاری هەواڵگرییان دەدەنێ دەربارەی شوێنی خۆشاردنەوە و گردبونەوەی داعش، كوردەكان و ئەو عەرەبانەی كەس و كاریان دانیشتوو و ئاوارەیی ھەرێمی كوردستان ڕێنوێنی وزانیارییە تەكتیكیە سەربازییەكانی داعشمان پێدەدەن .
سەچاورە
Interfax News