کارەساتی گوندی زارگەلی چووارەمین ساڵی خۆی تێپەڕ کرد
چووار ساڵ لەمەوبەر ئەو کاتیش وەک ئێستا جوڵەی سەربازی هێزەکانی ( پەکەکە ) بوو بە هۆی ئەوەیکە فڕۆکەکانی تورکیا بێنە سەر گوندی زار گەلی و بوردومانی بکەن ، ئەو بوردومانەی کە بوو بەهۆی شەهید بوون و بریندار بوونی ٢٣ هاووڵاتی مەدەنی .
خێزانێک لە لوو کارەساتەدا ١٣ کەسیان لە دەست دا تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە ئەو گوندە
.
ئەوان بە میدیاکانی کوردستان دەڵێن : شەڕی بێ ئامانجی تورکیا و پەکەکە تەنیا خەسارەکەی بۆ خەڵکی سڤیلە ، بۆیەش پێویستە پەکەکە و تورکیا ئەم شەڕە لە خاکی باشووری کوردستان بەرنە دەرەوە .