سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری كرد
لەگەڵ نزیك بوونەوەی جەژنی قوربان وسازدانی فەریزەی حەج, روانگەی فەلەك ناسی لە زانكۆی المجمعەی سعودی لە راگەێندراوێكدا, سبەی وەك یەكم رۆژی مانگی ذی الحجەی یە بەو پێیەش جەژنی قوربان دەكەوێتە رۆژی یەكشەممە 11 مانگ.
روانگەی فەلەكناسی سعودیە ئاماژەشی بۆ ئەوەكردووە كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مانگیان بینیوە و دادگای باڵا لە سعوودیە پشتڕاستیكردەوە، سبەی یەكەم رۆژی مانگی “ذی الحجە”ـیە. و 11مانگ دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.
هەرساڵ دوای دەستپێكردنی فەریزەی حەج و وەستان لەسەر كێوی عەرەفە, جەژنی قوربان دیاری دەكرێت بۆ ئەمساڵیش سعودیە رایگەیاندووە تا رۆی یەكشەممەی رابردوو زیاتر لە یەك ملیۆن حاجی گەیشتوونەتە خاكی شانشینەكەیان، لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە سعوودیە ئاشكرایكردووە، “ژمارەی ئەو حاجیانەی تا ئێستا لە رێگەی ئاوی وشكانی و ئاسمانییەوە بۆ بەڕێكردنی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتەكەیان كردووە، گەیشتووەتە ملیۆنێك و 363 هەزار و 426 كەس”.