نەتەوەیەكگرتووەكان: پەكەكە و داعش و تەحریری شام منداڵانیان كردوونەتە چەكدار
لەگەڵ ئەوەی ساڵانە نەتەوەیەكگرتووەكان راپۆرتی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ بڵاو دەكاتەوە, بەمەبەستی رێگری كردن لە پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ و لە نێویشیاندا چەكداركردنی منداڵان لە لایەن گرووپە تیرۆریستەكانی و حزبەكان, لەوچوارچێوەیە ئەمڕۆ نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەی بە ناوی چەند هێزێكی چەكدار كردووە لە نێویاندا داعش و پەكەكە و تەحریر شام منداڵانیان چەكداركردوون.
نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا لەبارەی بەكارهێنانی منداڵان بۆ شەڕكردن، پالپشت بە ئامارێك كە رێژەی مندالە كوژراوەكان لە ناو هێزە چەكدارەكان بڵاو دەكاتەوەو كە زیاتر لە وڵاتەكانی سوریا و یەمەن و ئەفغانستان بوونە, بەجۆرێك لە ساڵی ٢٠١٨دا بە هۆی شەڕەوە، ١٢ هەزار منداڵ كوژراون یان بریندار بوون، زۆرترین رێژەی كوژرانی منداڵیش لە ئەفغانستان تۆمار كراوە، پاشان لە سووریا و یەمەن.
هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دەدات لە سووریا و لە ساڵی ٢٠١٨دا نزیكەی ٨٠٦ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بۆ شەڕ بەكار هێنراون و بەشێكی زۆریشیان كوژراون, كە چەكدارانی داعش و چەكدارانی پەكەكە ئەو منداڵانەیان بەكارهێناون.
هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دەدات لە سووریا و لە ساڵی ٢٠١٨دا نزیكەی ٨٠٦ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بۆ شەڕ بەكار هێنراون و بەشێكی زۆریشیان كوژراون, كە چەكدارانی داعش و چەكدارانی پەكەكە ئەو منداڵانەیان بەكارهێناون.
نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لە یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەی سەر بە ڕێكخراوی پەكەكە دەكات و دەڵێ پەكەكە ٣١٣ منداڵی لە سووریا كردووەتە چەكدار، هەروەها تەحریر شام ١٨٧ منداڵی كردووەتە چەكدار، سوپای سووریای ئازادیش ١٧٠ منداڵ و ئەحرار شامیش ٣٤ منداڵ و ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیش ٣٠ منداڵی بەكارهێناوە.