بەرپرسێكی پۆلیس لەكەركووك لەبەر ئەوەی بەرگری لە هاوڵاتیەكی كورد كرد دوورخرایەوە
دوای ئەوەی بەرپرسێكی پۆلیسی كەركووك بەرگری لە فەرمانبەرێكی كورد كرد كە لە لایەن بەڵێندەرەكەی هێڕشی كرابوویە سەر ئەو بەرپرسە بە فەرمانی راكان جبوری لە كارەكەی دوورخرایەوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بە خواكوڕكی راگەیاند:” پاش غەدركردن لە فەرمانبەرێكی كورد لە لایەن بەلێندەرێكی عەرەب ئەفسەرێكی كورد سەرزەنشتی ئەو بەڵندەرەی كردووە, بەڵام ئەفسەرە كوردەكە بە بڕیارێكی راكان جبوری لە دیوانی پارێزگا دوورخرایەوە.
سەرچاوەكە گوتیشی:”رائید مازن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیوانی پارێزگای كەركووك بو و سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەهۆی بەرگری لە كوردێك سزا دراو فەرمانی گواستنەوەی بۆ دەركرا.