بەرپرسێكی عێراق: داعش بەهێزتر لە جاران دەگەڕێتەوە

لەگەڵ زیاد بوونی  جمووجۆلەكانی داعش بەتایبەت لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەنجامدانی چەند كردەیەكی  تیرۆریستی, سەركردەیەكی باڵای عێراق رایدەگەیەنێت داعش بە هێزتر لە جاران دەگەڕێتەوە.
عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە وتارێكیدا كە لە كاتی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی سێزدەی رێكخراوی (یەزدا) و سالوەگەڕی كۆمەلكوژی كوردانی ئێزیدی رایگەیاندووە:”پێشتر ژماةریەك هۆكار هەبوون كە وایانكرد داعش لە عێراقدا سەرهەڵبدا, ئەمڕۆ هەمان هۆكار هەن, تەنانەت بە زیاتریشەوە, ئەمەش هانی گەڕانەوەی داعش  دەدات كە بەهێزتر لە جاران بگەڕێـتەوە عێراق.
سەرۆكی رەوتی حیكمە گوتیش:” پێویستە لە ئێستاوە دەست بە ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی دەست داعش بكرێ، هەموو جۆرێك كارئاسانی بكرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی دەشتی داعش.

لە كۆتای قسەكانیدا حەكیم دەڵێت:” پێویستە لێپێچینەوە لەوانە بكرێت كە بوونە هۆی كەوتنی موسڵ و چەكدارانی داعش دادگایی بكرێن و هۆكارەكانی گەڕانەوەی داعش چارەسەر بكرێت”.
Back to top button