لە بەریتانیا بەپەلە شارێك چۆلكرا و نابێ‌ كەسی تێدا بمێنێـت

پۆلیسی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە فەرمانی دا بە چۆڵ كردنی شارێك كە نزیكەی 6 هەزار و پێنج سەد كەسی لێ دەژی لە باكووری ڕۆژئاوای ووڵات بەهۆی مەترسی ڕووخانی بەنداوێك و داوا لە دانیشتوانەكەی كراوە ماڵەكانیان جێ بهێڵن و ڕوو بكەنە قوتابخانەیەكی ناوچەكە ؛
پۆلیسی ناوچەی ” دێربی شایر ” كە 280 كیلۆ مەتر لە باكووری ڕۆژئاوای لەندەنی پایتەخت دوورە گوتی دیوارێكی بەنداوەكە كە مەزەندە دەكرێ لە سەدەی نۆزدەهەم درووست كراوە لە سەرووی عەمباری ” تۆدبرۆك ریزیرفوار ” بە هۆی بارانێكی زۆر و درووست بوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەكانی ووڵات تووشی زەرەرێكی گەورە هاتووە  بۆیە ناچار بووین لەم بارودۆخە بە پەلە هەنگاوبنێن ؛
Back to top button