عادل عەبدولمەهدی چوار وەزیر دوور دەخاتەوە
لەگەڵ ئەوەی هێشتان سالێک بەسەر تەمەنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تێپەڕ نەبووە، دەنگۆی گۆڕانکاری لە چەند وەزیرێکی حکومەتی عێراق لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاو بووەتەوەو گوایە سەرۆک وەزیران و لایەنەسیاسیەکان بۆ ئەم مەبەستە رێککەوتنێکیان هەیە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە:” دوای جەژنی قوربان حکومەت کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئالوگۆڕی لە حکومەت بەتایبەت گۆڕینی چەند وەزیرێک کە پێش بینی دەکرێت چوار وەزارەت گۆڕانکاریان تێدا بکرێت”.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە:” لەئێستادا گفتوگۆکان بەنهێنی لە نێوان حکومەت و لایەنە سیاسیەکان هەیە، بۆ گۆڕینی چوار وەزیر لە نێو حکومەت ئەگەر چی لەماوەی رابردودا سەبارەت بە لەسەركارلابردنی ژمارەیەك وەزیر ناكۆك بوون، بەڵام ئێستا لێکتێگەیشتن هەیە دوای جەژن بڕیارەکە لەکۆبوونەوەیەک کۆڕانکاریەکان ئاشکرا بکرێن.