وەزیری ناوخۆ: بۆ پارێزگارەکانی هەرێم و ستافی وەزارەت دەبێت باشترین خزمەتگوزاری لە زووترین کات پێشکەش بەهاوڵاتیان بکرێت

 

دوای ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکهێندرا، سەرۆک وەزیران داوای لە سەرجەم وەزیرەکان کرد، کە پلانی چوارساڵی داهاتوو لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەت ئامادەبکەن، بۆ ئەم مەبەستە وەزیری ناوخۆ لەگەڵ بریکار و پارێزگارەکان کۆبوویەوەو ڕایگەیاند:” رێگا نادرێت هیچ کەسێك دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و دەبێت بە کردار یاسا سەروەر بێت.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەیدا کە، کە تایبەت بوو بە دانانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو بە بریکارو و پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەلەبجەی ڕاگەیاندووە لە ژێر رۆشنای کارنامەی حکومەت پێویستە خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە زووترین کات وباشتر ین شێوە بکرێت.

هەروەها وەزیری ناوخۆ ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، کە رێگە نادرێت هیچ کەسێك دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و دەبێت بە کردار یاسا سەروەر بێت،

Back to top button