نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

دوای چەند رۆژ لە بەرزبونەوەی، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی دابەزینی رێژەی نەوتی خەزنكراو لە عەمبارە نەوتیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهان بە 61 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، لەهەمانكاتدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 54 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button