کەشوهەواو پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ههولێر بەرزترین پلەی گەرما 45 پلە دەبێت و نزمترین 28 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 42 پلە و نزمترین 26 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆك بەرزترین 44 پلە و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە كهركوك بەرزترین پلە 47 پلهی سهدی و نزترین 30 پلە دەبێت.
هەروەها سبەی شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە ههولێر 43 پلە دەبێت و نزمترین 29 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 41 پلە دەبێت و نزمترین 26 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 41 پلە دەبێت و نزمترین 26 پلە دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك 44 پلە دەبێت و نزمترین 31 پلە دەبێت.