واشنتۆن بە فەرمی لە پەیماننامەی چەکی ناوەکی لەگەڵ ڕوسیا کشایەوە

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ ئەمڕۆ هەینی لە کاتی سەردانی بۆ بانکۆك بۆ بەشداری لە لووتکەیەکی هەرێمی ڕایگەیاند واشنتۆن بە فەرمی کشایەوە لە پەیماننامەی چەکی ناوەکی مام ناوەند کە لە ساڵی 1987 لە کاتی جەنگی سارد لەگەل ڕۆسیا واژووی کردبوو و ئاماژەی دا کە ڕوسیا بەرپرسیاری یەکەمە لە کۆتاپێهینانی ئەم پەیماننامەیە ؛

 

لەلای خۆیانەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکی دا گوتی ” لە 2 ی ئاب ی 2019  لە دەستپێشخەری لایەنی ئەمریکا کۆتایی هات بە پەیماننامەی نێوان یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکا  دەربارەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی ڕۆکێتە مام ناوەند و کورت مەودایەکان ” و داوا لە لایەنی ئەمریکی کرا ڕۆکێتە مام ناوەندەکان سڕ بکات پاش کۆتایی پەیماننامەکە و یەکی لە دیارترین بڕگەکانی ئەم پەیماننامەیە لە ناوبردنی ئەو ڕۆکێتانە بوو کە مەودایان لە نێوان 500 تا 5500 کیلۆ مەتر بوو لە سێ ساڵی یەکەمی پاش واژووکردنی پەیماننامەکە بوو ؛

Back to top button