ژنانی سعوودیا لەمەودووا دەتوانن بەبێ پرسی پیاوەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات گەشت بکەن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/qalbi-wena-1-3.jpg)
حکومەتی سعوودیا رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند ژنانی وڵاتەکەی لەمەودووا بە بێ ئەوەی پێویستیان بە ئیزنی هاوسەرەکانیان بێت دەتوانن پاسپۆرت وەرگرن و سەردانی دەرەوەی سعوودیا بکەن .
بڕیاری نوێی حکومەتی سعوودیا رێک پێچەوانەی یاساکانی دەسەڵاتداری و سەرپەڕشتیاری پیاوانی عەرەبە چوونکە تا ئیستا باوک ، مێرد ، تەنانەت براگەورەش دەیتوانی وەک گەورەی ئەوان ئەژمار بکرێت تا کوو بتوانن بە ئیزنی ئەوان پاسپۆرت وەرگرن .
بە پێی یاسای نوێ ئەو ئافرەتانی تەمەنیان دەگاتە 21 ساڵ دەتوانن بە تەنیایی پاسپۆرت وەرگرن و گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن .
یەک لە رۆژنامەکانی سعوودیا ئەوەی بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئافرەتانی وڵاتەکەی وەک سەردێر بڵاو کردۆتەوە