بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆچکردنی ئێرانیەکان بـۆ تورکیا
قەیرانی ئابووری لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بووە هۆی کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆری ئێرانیەکان و لە ئامارێك دا دەرکەوتووە کە ڕێژەی دەرچوونی ئێرانیەکان لە ووڵاتەکەیان بەرەو تورکیا 150% ی زیادکردووە لە شەش مانگی ڕابردوو و بۆ بەدەستهێنانی نیشتەجێ هەمیشەیی یاخود ڕەگەزنامەی تورکیا ئێرانیەکان هەوڵ دەدەن پارە و پوڵیان بگوازنەوە بۆ ئەوەی لە تورکیا خانوو بەرەی پێ بکڕن ؛
لە ڕاپۆرتێك دا هاتووە لە سەرەتای ساڵی 2019 وە ئێرانیەکان 2200 موڵکیان کڕیوە بە بەهای 550 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی واتا ئەم هەموو دراوە بیانیە دەرچووە لە ئێران و هەر کەسێ بیەوێت لە تورکیا نیشتەجێ بیت پێویستە بـڕی 500 هەزار دۆلار لە بانکێك بخەوێنیت و پەیمان بدات کە سێ ساڵ پارەکەی لە بانک بهێڵیتەوە یاخود خانوو بەرەیەك بە بڕی 250 هەزار دۆلار بکریت ولە سەرەتای مانگی تەمووز دا زیاتر لە 1700 کەس داوای ڕەگەزنامەی تورکییان کردووە کە زۆربەیان ئێرانی وعێراقی و سوری و ئەفغانین