ئەمریکا و تالیبان لە سەر دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان ڕێکەوتن
واشنتۆن پۆست دوێنێ لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد ، ئەمریکا و تالیبان لە سەرڕێکەوتی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕێکەوتنیان کردووە
لە ڕاپۆرتەدا هاتووە ، بە پێی یەکەم خاڵە کانی ڕێکەوتن ، حکومەتی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی 6 هەزار سەربازی خۆی لە ئەفغانستان خۆی ئامادە دەکات ، لە ئیستادا 14 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستاندا بوونیان هەیە .
ئەمریکا پشتڕاستی کردۆتەوە داوای نوێنەرانی تالیبان ئەوە بووە ، ئەگەر ئەمریکا هیزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کەم کاتەوە ، ئەوانیش ئاگربەستێکی کاتی ڕادەگەێنن و پێوەندیشیان لە گەڵ ئەلقاعیدە دەپچڕێنن .
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی زانیاریەکانی پشتڕاست کردۆتەوەو گوتوویەتی 80 تا 90 لە سەتی خاڵەکانی ڕێکەوتن نێوان ئەمریکا و تالیبان ئەرێنی بوون و بەڵام ئەو چەند لە سەتەی ماوەتەوە کێشە گرینگەکانن .