رووداوەکانی هاتووچۆی ئەمرۆی ڕانیە قوربانی زۆری لێ کەوتۆتەوە .
لە سنوورەکانی ڕانیە و کۆیە ئەمرۆی هەینی ڕووداوی هاتووچۆ بوو بە کارەسات ، هاووڵاتیەک گیانی لە دەست داو 17 کەسی تریش بریندار بوون .
بەرپرسی کارگێڕی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە بە ڕاگەیەندەکانی گووت : لە سەر رێگەی چووارقوڕنە حاجیاوا بە هۆی کەمتەرخەمی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری مینی پاس و تایبەت ، بەداخەوە 14 کەس بریندار بوون .
محەممەد عەبدوڵلا لە درێژەدا گوتوویەتی بە خۆشحاڵیەوە تا ئێستا بریندارەکان لە مەترسی ڕزگاریان بووەو خەریکی چارەسەرن .
هەرئەمرۆ هەینی زاهیر محەممەد بەریوەبەری هاتوچۆی کۆیە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کردووە بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە گوندی شیواشۆک لە سنووری کۆیە سێ کەس بریندار بوون ە ئاگرەتێکیش گیانی لە دەست داوە .