حكومەتی عێراق دان بە نۆ زانكۆی هەرێمی كوردستان دەنێت
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە ژمارەیەك زانكۆ لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە, ئەگەرچی ئەم زانكۆیانە توانیان لە تەمەنێكی كورد پێشكەوتنێكی گەورەی بواری ئەكادیمی بەدی بهێنن, بەڵام حكومەتی عێراق ئامادەی نەبوون دان بەو زانكۆیانە بندرێت, پەرلەمانتارێكی پارتیش لە بەغدا رایگەیاندووە وەزارەتی خوێندی باڵای عێراق لە ئێستادا دەیەوێت دان بەو زانكۆیانە بنێـ ت بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەك دەنێرێـت بۆ لای زانكۆكان.
د. محەمەد شاكر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: ” پاش هەوڵدانێكی زۆری ئێمە كە لە ماوەی رابردوو سێ جار سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق كرد, هەروەها دووجار میوانداری كردنی لێژنەیەكی باڵای وەزارەتی خوێندی باڵاب ۆ پەرلەمانی عێراق, وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا رێككارەكانی داننان بەو نۆ زانكۆی هەرێمی كوردستان بگرێتەبەر”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاشكراشی كردووە:” زانكۆكان بریتین لە سۆران، زاخۆ، ھەڵەبجە، كوردستان، راپەڕین، گەرمیان، زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانی ھەولێر و دھۆك و سلێمانی”.