بۆ دیاری كردنی رۆژی كۆمەلكوژی ئێزیدیەكان سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێـتەوە

دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆپڕۆژە پێشنیاری دیاری كردنی رۆژی كۆمەلكوژی ئێزیدیەكان كرد, بەمەبەستی‌ دەنگدان لەسەر پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژێك وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان، سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3)ی نائاسایی رۆژی شەمە رێكەوتی 3ی‌ ئابی‌ 2019 راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی‌ خستەڕوو و رایگەیاند كە “دەنگدان لەسەر پێشنیازی بڕیاری (دیاریكردنی رۆژی سێی هەشتی دووهەزار و نۆزدە وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان بەپێی حوكمی مادەكانی نەوەد و نەوەد و یەك و نەوەدو سێ و نەوەد و شەش و نەوەد و حەوت لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت”.
Back to top button