هاوژین عومەر رووداوەكەی سەماوە پێشبینی كراو بوو, بۆیە پێشتر داوای پاسەوانی زیاترمان لە سەرۆك كۆمار كردبوو
دوای ئەوەی ژمارەیەك كەس و كاری ئەنفالكراوانی گەرمیان لەگەڵ دوو راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار سەردانی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەماوەیانكرد, بەڵام لە لایەن ئەفسەرێكی سوپای عێراق رێگە نەدرا بە ئاڵای كوردستان كە لە ملی تاقانەیەك ئەنفاڵ بوو سەردانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بكات, لە كاتێكدا راوێژكارانی سەرۆكایەتی كۆمار لەوێ وەستابوون, راوێژكارێكی سەرۆك كۆمار دەڵێت پێشتر ئەوەمان بە سەرۆك كۆمار راگەیاندبوو.
هاوژین عومەر راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بە ماڵپەڕی كۆمەڵی ئیسلامی راگەیاندووە:” رووداوەكەی سەماوە میدیاكان گەورەیانكرد, ئەگینا بەو جۆرە نەبوو, راستە ئەفسەرەكە بێڕێزی بەرامبەر بە ئێمەو كەس وكارانی ئەنفالكراوان كرد, بەڵام مانای وانیە كۆتای دونیایە و كەسەكە رووبەرووی یاسا دەكەینەوە, كە هیچ رێزێكی بۆ ئێمەو سەرۆكایەتی كۆمار دانەنا.
راوێژكارەكەی سەرۆك كۆمار گوتیشی:” لەبەر جیاوازی تائیفی و سیاسی لە عێراق, دامەزراوەكانی حكومەت ئەگەر لە پشكی خۆیان نەبێـت سەنگی لەدەست دەدات, ئێمە لەو سەربازەمان گەیاند كە لە لایەن سەرۆكایەتی كۆمار هاتوین بەڵام گوێی بۆ نەگرتین, پێشووتر ئێمە پێشبینی ئەو جۆرە رووداوانەمان كردبوو, بۆیە داوای پاسەوانی زیاترمان لە سەرۆكایەتی كۆماركرد.