پاش كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی, یەكەم مووشەكی پێشكەوتووی تاقیكردەوە
دوای تەنها چەند كاتژمێرێك لە پاشەكشەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی كە لەگەڵ رووسیا واژۆی كردبوو, ئەمریكا موشەكێكی پێشكەوتووی زیرەكی تاقی كردەوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندووە دوای كشانەوەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ روسیا, موشەكێكی پێشكەوتووی زیرەكی بە ناوی (موشەكی زەوی) تاقی كردۆتەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاندووە كە وەزارەتی بەرگری ئەوەی پێ راگەیاندوون كە پەرە بە بەرهەم هێنانی مووشەكی (Ground or ear (وەك وەڵامێك بۆ هەنگاوەكانی رووسیا.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانەی سەردانی كردنی بانۆكۆك بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی لوتكەی هەرێمەكان, رایگەیاند كە واشنتۆن بە فەرمی رایدەگەیەنێت لە رێككەوتنی ئەتۆمی دەكشێینەوە كە لە ساڵی 1987 لە میانەی جەنگی سارد لەگەڵ رووسیا واژۆمانكردبوو.