بەنداوێكی توركیا چەندین شاری عێراق وێران دەكات لەو بارەیەوە هۆشداری دەدرێـت

ئەمڕۆ هەینی چالاكوانان گوتیان دەسەڵاتدارانی توركیا دەستیان كردووە بە پڕكردنی عەمبارگەی بەنداوی ئەلیسۆی كە مشتوومڕێكی زۆری نایەوە و بە هۆی ئەم دەریاچە دەستكردەوە شارووچكەی ” حەسەن كیف ” ی شوێنەواری كە تەمەنی 12 هەزار ساڵە ژێر ئاو دەكەوی و دبێتە سەرچاوەی گرژیەكانی لەگەڵ عێراقی دراوسێ ؛
ڕەزوان ئەیهان وتەبێژ بەناوی كۆمەڵە چالاكوانێك كە دژی درووست كردنی ئەم بەنداوە وەستاوە كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا گوتی لەنێو بەنداوەكە دەرگاكان داخران و ڕێژەی ئاو لە بەرزبوونەوە دایە و مانگە دەستكردەكان ئەوەیان ئاشكراكرد و پشت ڕاستیان كردەوە ؛
بەنداوی ئەلیسۆ لە درووست كردنی دا ئارمانجی سیاسی هەیە و دەچێتە چوارچێوەی دانوستاندنەكانی نێوان عێراق و توركیا دا دەربارەی ئاوی زێی دیجلە و گرتنەوەی ئاو لەو بەنداوە گرفت بۆ عێراق درووست دەكات
Back to top button