سوێند بەخوا ئەحمەد میرەم لە ئیتلاعاتی ئورمیە بینی

لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك رێبوار ھەلەبجەیی لە وتارێكی دا لەژێر ناونیشانی لە كوێ ئەحمەد میرەی بینی باس لە بینینی ئەحمەد میرە دەكات و دەلێـ”بەر لەوەی بێمە ناو بابەتەكە و حەقیقەتی ڕووداوی شوێنی بینینی احمد میرە باس بکەم لە شاری ئورومیەی ئێران . دەمەوێت سوێندی گەورەتان بۆ بخۆم کە من نە پارتیم و نە ڕۆژێکیش دەنگم بە پارتی داوە. ئەوەی دەینوسم ڕاستیەو بەبەڵگەشەوە دەیسەلمێنم و ئامادەی هەموو ڕووبەڕوو بوونەوەیەکیشم”.

هەر لە وتارەكەی دا نووسەر ناوی كۆمەڵێك شایتحاڵ دەهێنێت و دەلێـ”دوو مانگ پێش ئێستا من و ئالانی کوڕم و کارزان هەورامی هاوڕێم و احمد پێنجوێنی هاوڕێم سەردانێکی وڵاتی ئێرانمان کرد. سەرەتای گەشتەکەمان لە باشماخ و مەریوانەوە دەستپێکرد تاوەکو سێیەم ڕۆژی گەشتەکەمان بۆ شاری ئورومیەی ئێران. ئەم شەوەی گەیشتین لەئۆتێل ماینەوە، کوڕێکی چەمچەماڵیمان بینی لە ئوتێل پاش بەخێرهاتن و چۆنی وچاکی. گوتی ئەگەر دەتانەوێت شوێنی خۆش ببینن بڕۆن بۆ پارکی جەنگەڵ خۆشترین و جوانترین شوێنی ئەم شارەیە”.

هەروەها نووسەر دەنووسێ”ـنامەوێت زۆر لەسەری بڕۆم. سبەی کاتێک ئەچووینە ناو بازاڕ لە کۆڵانێکی پڕ داری جوان و فێنکی شاردا بینایەک هەبوو لێی نوسرابوو…[ دائرە المعارف اطلاعات و امنیت جمهوری اسلامی] ئێمەش سەیرمان دەكردوو لەرۆیشتن بەشوێنەكەدا. لەپڕێک لەلای دەرگای سەرەتاوە یەکێک هاتە دەر. کەسەیری کرد کارزانی هاوڕێم جلی کوردی لەبەردایە یەکسەر بەخێرایی ڕۆیشتەوە ژوور، ئالانی کوڕم گوتی باوکە سوێند بەخوا ئەحمەد میرە بوو. کارزانیش ووتی منیش پێموایە ئەوبوو”.

هەروەها نووسەر بەردەوام دەبێت لەسەر بینینی شوێنی ئەحمەد میرە و دەنووسێـ”ئیتر منیش لەدڵم بوو بە مەراق. ووتم ئیلا ئەبێ یەکلای بکەمەوە.
ماوەیەکی زۆر لەسەری کۆڵانەکە خۆمان غافڵاند. نەمانهێشت ئێمەیان لێ دیار بێت. بەڵام بەبیانووی ئاوکڕین زوو زوو ئالانی کوڕم ئەناردە دوکانی سەر سووچەکە.هەر ئەوەنەمان زانی تەکسیەکی زەرد لەبەردەم بیناکە ڕایگرت و لە ماوەی نیو خولەکدا ئەحمەد میرەو دوو کەسی تر هاتنە ناو سیارەکەو بە خێرایی ڕۆیشتن. 


هەرچەند من و کارزان و احمد پێنجوێنی وەک ناوی خومان دڵنیابووین کە ئەم كەسە ئەحمەد میرە بوو، بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتر هاوڕێیەکی خۆمان لە مەرزی باشماخ ئاگادار کردەوە کە پوورزای کاک احمد پێنجوێنی بوو. ووتمان ئەبێ چاودێری جوانی مەرزەکە بکەیت کە ئایا احمد میرە دێتەوە هەرێم یان نا؟
پاش ٨ ڕۆژ کە ئێمە گەڕاینەوە هەرێم ئەو پورزاكەی كاك ئەحمەد گوتی دیار نەبوو بێتەوە”.


بەڵام سێ ڕۆژ دوای گەڕانەوەمان واتە پاش یانزە ڕۆژی تر لەم بەروارە ئەم پورزایەی ئەحمەد تەلەفۆنی بۆ احمدی هاوڕێم کردبوو گوتبووی، ئەم نزیک عەسرە احمد میرەم بینیوە کە لە ئێران هاتووەتەوە ناو سنوری عێڕاق.

Back to top button