بزانە كارەبا چی بەسەر هاتووە
خواكوڕك
بەرێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردسان رایگەیاندووە بەهۆی نەبوونی گازوایلەوە 9 یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا وەستێندراون، هەروەها دەلێت لەكار كەوتنی 9 یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهۆی نەبوونی گازوایلەوە گرفتی گەورەی بۆ دروستكردوون، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانن كاتژمێر كارەبای نیشتمانی زیاد بكەن.
ئومێد ئەحمەد بەرێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بەرووداوی رایگەیاندووە، بۆ بەگڕ خستنەوەی ئەو نوو یەكە بەرهەم هێنەرەی كارەبا مانگانە 100 ملیۆن دۆلار پێویستە. پێشبینی دەكرێت بەم توانایەی ئێستا هەیە مانگی 12 رۆژانە تەنیا 8كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدرێتە خەڵك.
هەروەها ئەو بەرێوەبەرەوە وەزارەتی كارەبا دەلێت ئەو 9 یەكەی لەكاركەوتوون، ئەگەر بكەونەوە كار توانای بەرهەمهێنانی 1200 مێگاوات كارەبایان دەبێت و، رۆژانە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان نزیكەی 5 كاتژمێر كارەبا زیاتر دەكەن، بەڵام بەهۆی زۆری خەرجییانەوە كە مانگانە نزیكەی 100ملیۆن دۆلاریان پێویستە، تاوەكو ئێستا نەخراونەتەوە كار.
بەهەمان كەناڵی گوتووە، قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی هەوڵ بۆ دابینكردنی ئەو پارەیە بدەن، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامیان نەداونەتەوە. بەو توانایەی ئێستا هەیە، ئومێد ئەحمەد پێشبینی كرد مانگی 12 رۆژانە تەنیا نزیكەی 8 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابین بكرێت.