ئەڵمانیا .. دەستی بەسەر گەورەترین باری کۆکائین لە مێژووی ووڵات دا گرت
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند چەندین تەن کۆکائین لە باکووری بەندەری شاری هامبۆرگ لە ئۆپەراسیۆنێکی توکمە دا دەستیان بەسەرداگرت و بە ” گەورەترین ” بار لە مێژووی ووڵات ناوزەرد کرا و لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی گاردیان گوتی 5 , 4 تەن لە مادەی کۆکائین گیرا و مەزەندە دەکرێ نرخی بگاتە یەك ملیار یۆڕۆ ( 11 , 1 ملیار دۆلار ).
نووسینگەی گومرگی هامبۆرگ گوتی ئۆپەراسیۆنەکە پاش ئەوە هات کە پێش دوو هەفتە گومان لە کامیۆنێك کرا لە مۆنتیفیدیۆی پایتەختی ئۆرۆگوای هاتبوو و بەنیازبوو بچێتە شاری ئەنتوێربی بەلژیکا و لە پەڕاوی بارەکە نووسرابوو کە باقلەی تیایە بەڵام پاش ووردبینی و پشکنین ئاشکرابوو کە 221 جانتای وەرزشی ڕەش و لە ناویدا 4200 پاکەتی کۆکائینی لەخۆ گرتبوو.