بزانە بۆچی ئوتومبێلەكەی سوتێنرا و چی ئاشكرا كردووە

خواكوڕك
 
گوڵالە سدیق هەڵسوراوی گۆڕان و سەرۆكی دەستەی نارازی مامۆستایانی سلێمانی، لەچەند پۆستێكی دا لە تۆری كۆمەلایەتی باسی داهاتی گومرگی باشماخ و داهاتی زۆنی سەوزی كردووە، لە پۆستێكی دا دەلێت، داهاتی یەك هەفتەی باشماخ 4 ملیار و 357 ملیۆن و 345 هەزار دینار بووە، كەچی یەك دینار نەچۆتە سەر وەزارەتی دارای كەسیش نازانێت ئەو پارەیە چی بەسەر هاتووە.
 
گوڵالە سدیق كە خۆی بەدەستەی نارەزایەتی مامۆستایان دەناسێنێت و كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بووە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەڵام دەنگی بەدەست نەهێناوە، لە پۆستێكی تری دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك كە باس كردنە لە داهاتی خاڵێكی تری سنوری زۆنی سەوز دەلێت لەماوەی یەك هەفتەدا 3 ملیار و 600 ملیۆن بووە، تەنها 600 ملیۆنەكە چۆتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و دەلێت ئەویش تەنها بە واژووی قوباد تاڵەبانی سەرف دەكرێت،
 
هەروەها گوڵالە دەشلێت بۆیە پێویستە رووی داواكاریمان بكەینە قوباد تاڵەبانی بەسیفەتی جێگیری سەرۆكی حكومەت و حاكمی موتلەقی زۆنی سەوز وە كۆسرەت رەسوڵیش بەسیفەتی جێگیری سەرۆكی هەرێم و حاكمی دووەمی زۆنی سەوز.
 
شایانی باسە چەند رۆژێك بەر لەئێستا لەبەردەرگای ماڵی خۆی دا گولالە سدیق ئۆتۆمبێلی خۆی و باوكی دەسووتێنرێت، ئەمرش چەند مامۆستایەكی نارازی لەو دەستەیە دەسگیر دەكرێت.
Back to top button