بەرهەم ساڵح چاوەڕێی ئەوەیە پرۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەی ئێزدیەکان پەسەند بکرێت
لە پەیامێکدا کە دوکتور بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ بە بەۆنەی ساڵرۆژی جینۆسایدنی ئێزدیەکان بڵاوی کردۆتەوە ، تەیدا هاتووە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەند کردنی پرۆژە یاسای رزگار بوووانی ئێزدی پەلە بکات
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە ئەم تاوانە قێزەونە دیاردەیەکی ڕوون بوو لە پەیڕەو کردنی هزری تەکفیری و خوێن ڕشتن و ڕووخانی دەروونی تاکی کۆمەڵگا .
لە هەمانکاتدا ڕوو لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات و دەنووسێت : پێویستە لە سەرتان بە هەولێکی بێوچان چارەنووسی نزیک بە 3 هەزار ڕفێندراوی ئێزدی کە تا ئیستاش لە چنگی داعشدا ماوون یەکلا بکەنەوەو ئازادیان بکەن .